تیمێکی توێژینەوە
بۆیان دەرکەوتووە، گرنگ نییە مرۆڤەکان کەی کالۆری دەسوتێنن و لە هەر ژەمێکی سەرەکیدا
بێت گونجاوە، هەروەها ئاشرایانکردووە ئەگەر لە ژەمی بەیانیاندا خواردنی پڕ چەور
بخورێت لە ژەمەکانی تردا حەزی خواردن کەم دەبێتەوە و کێش دادەبەزێنێت.
بەپێی راپۆرتێکی
تەندروستی ماڵپەڕی enhapp توێژەران لە زانکۆی ئابەردین لە سکۆتلەندا ئاماژەیان بەوەداوە،
خواردنی ژەمی قورس لە بەیانیاندا، وا دەکات ئاسانتربێت کە پابەندنبن بە رێجیمکردن
بەدرێژایی رۆژەکە.
هەروەها تیشکیان خستووەتەسەر ئەوەی، چۆن خواردنەکان کار لە کاتژمێری
سروشتی جەستە دەکەن و پێیان وایە خواردن لە ئێواراندا خراپترین کاتە بۆ خواردن،
چونکە کاتژمێری جەستە چووستی و چالاکی خۆی بۆ خەوتن دەگۆڕێت.
توێژینەوەکە لەسەر
٤٠ خۆبەخش کراوە، سێ ژەمی خواردنی تەندروستیان بۆ ئامادەکراوە و کالۆرییەکەی کەمتر
بووە لەو خواردانەی خۆیان رۆژانە خواردویانە، دوای ئەوە جارێکی تر لە خواردنی قورسیان
پێداون لە بەیانیاندا.
توێژەران لە ئەنجامی
تویژینەوەکەدا بۆیان دەرکەووە، کاتی خواردنی ژەمێکی قورس لە بەیانیاندا گرنگە، ئەگەر
بتەوێت کالۆری کەم بکەیتەوە.
سەرنووسەری توێژینەوەکە
بەناوی "ئەلکساندرا جۆهانسن" بۆ کەناڵی بی بی سی، وتوویەتی، "گرنگە
لە بەیانیادا ژەمێکی قورس بخۆیت، بۆ ئەوەی بتوانیت رۆژەکەت بەچالاکییەکی باش تێپەڕێنیت
و کۆنترۆڵی خواردنت بکەیت بە درێژایی رۆژەکە."
ر.ئ