میران عەلی خۆشمدەوێی دوو لەگەڵ شێنی هۆشیار بڵاوکردەوە

PM:08:39:23/01/2023

24688 جار خوێندراوەتەوە

میران عەلی هونەرمەندی گۆرانیبێژ بەشی دووی گۆرانی خۆشمدەوێی بڵاوکردەوە.

ئەم گۆرانیە بەشی دووی گۆرانی "خۆشمدەوێی"یە کە لە چەند ساڵی رابردوودا بڵاویکردەوە و بەهەمان شێوە کلیپەکە لەگەڵ شێنێ هۆشیاردا بووە.

ئەم گۆرانییە لە تێکست و میلۆدی نامۆیە، ئەڕێنج و موزیکی لەلایەن ئەرمین حەبیبەوە بۆکراوە، لە دەرهێنانی محەمەدی بازە.

میران عەلی لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ـە، خەڵکی شاری سلێمانییە، سەرەتای کاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ"ی کەناڵی NRT2، چەندین کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە لەگەڵ کلیپی دوێت، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە و گۆرانییەکانی ژمارەیەکی زۆر بینەریان هەیە.