هونەرمەند عەبدوڵای خەیات کۆچی دوایی کرد

PM:12:23:04/09/2021

65904 جار خوێندراوەتەوە

ھونەرمەند و ئەکتەری دیاری کورد عەبدوڵای خەیات بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوای کرد.

ھونەرمەند غەفوور عەبدوڵا لە ھەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە پاش تووشبوونی بە کۆرۆنا و مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ ماوەی ١٩رۆژ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هونەرمەند عەبدوڵڵای خەیات گیانی لەدەستدا.

عەبدوڵای خەیات ھونەرمەندێکی دیاری شانۆ و سینەمای کوردی بوو کە خاوەنی چەندین بەرھەمی ھونەریە، بەرۆڵبینینی لە درامای "وەسێتنامە"  لەناو خەڵکیدا بە کەسایەتی (جەمال) یان گوڵی بامێ ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.

عەبدوڵا حەمە ساڵەح حەمە ئەمین کە لە دوای درامایەکی بە "گوڵی بامێ" ناسرا، ساڵی ١٩٦٤ لە ھەڵەبجە لەدایک بووە و دەرچووی ئامادەیی پیشەسازییە، بۆ ماوەی زیاتر لە چل ساڵ لە بواری ھونەری شانۆ و درامای کوردیدا خزمەتی کردووە.

شاڵاو توبا/ پەیامنێر

ل.ل