پسپۆرێکی پسپۆرێکی گەشە و نەخۆشییەکانی منداڵان ئاشکرایکردووە، لە سەدا حەوتی منداڵان لە ساڵی یەکەمی تەمەنیان تووشی هەستیاری بە پرۆتینی شیری مانگا دەبن و بە کۆمەڵێک نیشانەدا جیادەکرێتەوە.
دکتۆر ئـاکۆ کەریم جەلال پسپۆری نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان ماژەی
بەوەداوە،
هەندێک منداڵ کە شیری
قوتوو دەخۆن یان شیری دایک دەخۆن و دایکەکە شیرو بەرهەمەکانی شیر دەخۆن هەستیاری بە
پرۆتینی شیرەکە دروست دەکەن .
هەندێک لە نیشانەکانی هەستیاری
بە پرۆتینی شیری مانگا، ئەمانەن:
١. غازات و سک رەق بوون و ئاوسانی زۆر:
ئاسایە منداڵی ساوا غازات
و هەندێک نارەحەیی هەبێت بە شیر بەتایبەتی لە شەش مانگی سەرەتای تەمەن بەڵام گەر هەستیاری
بە شیر هەبێت نارەحەتی و رەقبوونی سکی زۆرتر دەبێـــــت و گریان و نارەحەتی زۆری دەبێت.
٢. رشانەوە :
لەسەرەتای تەمەندا تا یەک
ساڵی ئاسایە منداڵ جار جار قوڵپێ شیر بهێنێتەوە بە مەرجێک گەشە و تەندروستی منداڵەکە
ئاسایی بێت ، بەڵام لە هەبوونی هەستیاری بە شیر رشانەوەی منداڵەکە زۆر دەبێت و گەشەی
منداڵەکە زۆر کەم دەکات یان دەوەستێـــت.
٣. سکچوونــی بەردەوام:
٤. هەندێ جار خوێن لە پیسایی منداڵەکە دەبنیرێـــت.
٥. سووربوونەوەی پێست و ووشـــکە بیرۆ.
٦. کۆکە و تەنگە نەفەسی.
مەرج نییە ئەو منداڵەی هەستیاری بە پرۆتینی شیری
مانگا هەبێت هەموو ئەو نیشانانەی هەبێت ،ئەگەری هەیە یەک یان دوو نیشانەی هەبێت
دەستنیشان کردنی (تشخیص) :
هەستیاری بە شیر بە شێوەی
کلینیکاڵ تەشخیس دەکرێت واتا بە نیشانەکانی ، پشکنینێکی وا نییە بە شێوەێکی ١٠٠ لە
١٠٠ دەسنیشانی بکات وەک باسکران ئەگەری هەیە منداڵەکە تەنها یەک نیشانەی هەبێت بۆیە
گەر پزیشکی منداڵان گومانی هەبێت لەم نەخۆشییە ئەوا شیری تایبەت پشنیار دەکات بۆ
منداڵەکە دووای دوو بۆ چوار هەفتەێک لە بەکارهێنانی ئەم شیرە وردە وردە نیشانەکانی
نەخۆشیەکە نامێنێت، پشکنینی پیسی هەندێک جار سوودی هەیە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە
چارەســــــەر :
- ئەگەر
منداڵەکە تەنها شیری قوتوو بخوات ئەوە دەبێت شیرەکەی بۆ بکەیت بە شیرێکی پزیشکی تایبەت
کە لەلایەک پزیشکی منداڵانەوە بۆت دیاری دەکرێــــت.
- ئەگەر تەنها
شیری دایکی خوارد ئەوە دایکەکە دەبێت بە هیچ جۆرێک شیر و هەر شتێک کە شیری تێدایە
نەیخوات، لەگەڵ نەخواردنی ســـۆیە و ئەو خواردنانەی کە سۆیەی تێدایــــە.
- منداڵەکە
شیری قوتوو و شیری دایکی خوارد ئەوا شیرە قوتووەکە دەگورێت بە شیری تایبەت وەک باسکرا
لەگەڵ ئەوەدا دایکە بە هیچ شێوەێک نابێت شیر و سۆیا بخوات.
- دووای شەش مانگی کە دەست دەکەیت بە پێدانی
خواردن جگە لە شیر دەبێت منداڵەکە بە هیچ شێوەێک شیری مانگاو و سۆیا و ئەو خواردنەی شیرو سویای تێدایە نەیخوات.
تا چی تەمەنێک هەستیاری بە
شیری مانگا بەردەوام دەبێـــت؟
وەڵام : لە ٥٠% منداڵ کە هەستیاریان
هەیە بە شیر لە تەمەنی ١ ساڵی باش دەبن بەڵام هەندێک جارش تا سێ ساڵ ئینجا باش دەبن،
هەندێک هەستیاریان تا گەورەبوون بەردەوام دەبن.
تێبینی : لای هەندێک هەڵە
تێگەیشتنێک هەیە ئەم نەخۆشییە جیاوازە لەگەڵ
هەستیاری بە لاکتۆز کە شەکری شیرە نەک پرۆتین.
ر.ئ