هەشت سوودی زانستی خواردنەوەی چای سەوز

AM:08:56:21/01/2023

2200 جار خوێندراوەتەوە

چا بە هەموو جۆرەکانییەوە، بە یەکێک لە بەسوودترین خواردنەوەکان ناسراوە، لە راستیدا دەرکەوتووە دووەم باوترین خواردنەوەیە کە لە جیهاندا، بەتایبەتریش چای سەوز کە سوودێکی زۆر بە تەندوستی جەستە دەگەیەنێت.

بەگوێرەی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی "Eatthis"، کۆمەڵێک سوودی نەبیستراوی چای سەوزی ئاشکراکردووە، کە ئەمانەن:

١. دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە کەمبکاتەوە.

٢. پەرە بە تەندروستی مێشک دەدات.

٣. خواردنی یەک کوپ رۆژانە دەکرێت کێشی جەستەت کەمبکاتەوە.

٤. بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لە Journal of Indian Society of Periodontology دا هاتووە، چای سەوز دەتوانێت تەندروستی پووک و ددانەکان بپارێزێت.

٥. دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن، هۆکارە بۆ دەردانی ماددەی ئەنسۆلین و بەشێوەیەکی رێک رێگری دەکات لەبەرزبوونەوەی ئاستی شەکر.

٦. ئەگەر رێژەی کۆلیسترۆڵی خوێنت زۆربێت، دەکرێت رۆژانە چای سەوز بخۆیتەوە.

٧. چای سەوز بۆ پێست بەسوودە و دژی چرچولۆچیە.

٨. چای سەوز پارێزگاری لە دڵ دەکات دژی جەڵتە، وادەکات بەرگەی گۆڕانەکانی فشاری خوێن بگرێت.

ر.ئ