توێژینەوەیەک باس لەوە دەکات زۆرێک لەو گەنجانەی
تەمەنیان لەنێوان ١٦ بۆ ٢٤ ساڵدایە بەبەردەوامی زەنگی مۆبایلەکانیان بێدەنگ دەکەن
و لەسەر دۆخی لەرینەوە دایدەنێن و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە ئەوان نایانەوێت
خەڵکی پەیوەندی دەنگییان لەگەڵدا ئەنجام بدەن.
ڕۆژنامەی زەگاردیانی بەڕیتانی باس لەوەدەکات توێژینەوەیەک
ئەوەی خستووەتەڕوو کە زۆرێک لەو کەسانەی تەمەنیان لەنێوان ١٦ بۆ ٢٤ ساڵیدایە نایانەوێت
خەڵکی لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفوونییەوە پەیوەندییان لەگەڵدابگرن ٪١٥ی ئەو گەنجانە پەیوەندی
دەنگی بەڕێگە و مێتۆدێکی پەسەند دانانێن بۆ هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ خەڵکیدا.
توێژینەوەکە دەڵێت ئەمەش لەکاتێکدایە ئەوان زۆرینەی
کاتەکانیان لەسەر مۆبایلەکانیان بەسەردەبەن، ٪٤٩ی ئەو گەنجانە بەپەیوەندیکردن لەڕێگەی
نامە و ئیمەیڵەوە ئاسوودەترن بەراورد بەئەنجامدانی پەیوەندی دەنگی.
بەشێکی دیکەی هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە ئەوان
بەبەردەوامی چاویان لەسەر شاشەی مۆبایلەکانیانە هەربۆیە پێویستیان بەوە نییە کە لەڕێگەی
دەنگێکەوە ئاگاداربکرێنەوە کاتێک کەسێک پەیوەندییان پێوەدەکات.