چۆنییەتی ئامادەکردنی قاورمە

PM:02:27:20/01/2023

1708 جار خوێندراوەتەوە

قاورمەی گۆشت یەکێکە لە خواردنە بە تام و چێژەکان کە بە ئاسانی ئامادە دەکرێت و ژەمێکی خۆشە و دەتوانن خوانەکانتانی پێ بڕازێننەوە.

پێداویستییەکان:

گۆشتی نەرمکی بەرخ بەگوێرەی ئارەزوو

بەز بەقەد سێ یەکی گۆشتەکە

دوگ "بەقەد چوار یەکی گشتەکە

خوێ

کەمێک ڕۆنی زەیتوون

چۆنییەتی ئامادەکردنی:

- گۆشت و بەزەکە زۆر بە وردی قاژ قاژ بکەن.

-دوگەکە بەشێوەیەکی مامناوەند قاژ قاژ بکەن تاکوو ئەوانەی ئارەزووی خواردنی ناکەن بتوانن دەریبھێنن.

-ئینجا سەرەتا گۆشتەکە بخەنە ناو ئەو تاوەیەک و تا ڕەنگی کاڵ دەبێت تێکیبدەن.

-دواتر بەز و دوگەکەیشی بۆ زیادبکەن و تێکیانی بدەن.

-ئینجا خوێ و ڕۆنی زەیتوونەکەشی لەگەڵ تێکەڵبکەن.

- دوای ئەوەی کە قاورمەکە ئامادە دەبێت کەمێک ئاو بکەنە ناوی و لەسەر ئاگرێکی کز تێکیان بدە، تا قاورمەکە نەرم دەبێت.