شاعیرێکی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد

PM:07:35:19/01/2023

17656 جار خوێندراوەتەوە

شاعیری میللی دیاری کورد عەلی نامیق ناسراو بە عەلی تیلەکۆیی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.

عەلی تیلەکۆیی بەهۆی خراپی بارودۆخی تەندروستییەوە سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کردووە.

عەلی نامیق لە ساڵی ١٩٥٤ لەگوندی تیلەکۆیی سەربەناحیەی سەنگاو لەدایکبووە، یەکێک بووە لە شاعیرە ناسراوەکانی گەرمیان، زیاتر شیعری کۆمیدی و تەنزئامێزو ڕەخنەگرانەی دەنووسی.
May be an image of 1 person and text

ئ.ل