رەحمە ریاز لە یادی لە دایکبوونی هاوسەرەکەیدا چی دەڵێت؟

PM:04:34:18/01/2023

8620 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەندی دیاری عێراقی رەحمە ریاز لە ساڵیادی لەدایکبوونی ئەلیکسەندەری هاوسەریدا، وێنەیەکی پێکەوەیی هەردووکیانی بڵاوکردووەتەوە و پێی دەڵێت "سوپاس بۆ ئەوەی هەمیشە پاڵپشتم بوویت".

رەحمە ریاز لە هەژمارەکانی خۆی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی هاوسەرەکەیەوە، وێنەیەکی خۆی و ئەلیکسەندەر علومی هاوسەری بڵاوکردووەتەوە و دەستی گرتووە، لەسەر وێنەکە نوسیوویەتی "دڵخۆشترین یادی لەدایکبوون بۆ باشترین کەسی ژیانم، خودا ساڵانێکی جوانمان پێ ببەخشێتپێکەوە بین، سوپاس بۆ ئەوەی هەمیشە لەگەڵمدایت و پاڵپشتیم دەکەیت بۆ ئەوەی باشترینی خۆم بم، خۆشمدەوێیت".

رەحمە ریاز لەدایكبونی ساڵی ١٩٨٧لە بەسرە لە دایکبووە، یەکێک بووە لە بەشداربووە سەرکەوتووەکانی ستار ئەکادیمی، چەند بەرهەمێكی هونەریی هەیە، خاوەنی بینەر و گوێگرێکی زۆرە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەڵقەی دەستگیرانداری لەگەڵ ئەلیکساندەر عەلوم کە ئەکتەر و نمایشکار گۆڕیوەتەوە.
رحمة رياض تحتفل بعيد ميلاد زوجها ألكسندر بصورة مثيرة | فن وثقافة

ئ.ل