خانمان لە ماڵدا، خەریكی
چەندین خواردنی جۆراوجۆرن، هەموویان دەكرێنە خوانێك لەبەردەم ئەندامانی ماڵدا دایدەنێن
و بەیەكەوە نۆشی دەكەن، كولیچەش خواردنێكی خۆشە و بەتامە، دەتوانیلە هەموو كاتێكدا
بیخۆیت، تەنانەت بەیانیان لەگەڵ چای و هەنگوین، خواردنێكی بە تام و بەجۆشە،
لێرەوە بزانە چۆن
دروستی دەكەیت:
كەرستە كان
یەك كۆپ رۆن
دوو كۆپ و نیو
ئارد
نیو كۆپ شیری شل یان
ئاو
یەك كەوچكی زەڵاتە
خومرە
دوو زەردێنەی هێلكە بۆچەوركردنی
كولیچەكە
رێگەی دروست كردن:
- سەرەتا خورما
لەگەڵ تۆزیك كەرە تۆزیك سوری دەكەینەوە بۆ ناو كولیچەكە.
- دوای ئەوەی گوێزەكەش
لەگەڵ شەكر و هێل تێكەڵ دەكەین خورماكەش دەكرێتە خورما و رۆن دوای دەست دەكرێت بە
پێچانەوەی.
- ئارد و ڕون و
شیرو هەمووی دەكەینە ناو مەكینەی كارەبای (ستلبێت)ی پێدەڵێن هەمووی دەكەینە ناوی
تا دەبێتە هەویر، ئینجا دەری دەهێنیت تا هەندێك بە دەست دەیشێلین.
- دوای ئە وە هەویرە
كە خڕخڕی بچوك دەكەین، پاشان خورماكە پاشان گوێزەكەی تێدەكەین دەیكەینە ناو سینی فڕنەكە.
- دواتر بە زەردێنەی
هێلكە چەوری دەكەین با پلەی گەرمیی 200 بێت تا دەبرژێت لەگەڵ چا پێشكەشی دەكەین.