ژنێکی ئەمریکی لە کاتی سەردانکردنی ئارایشتگا بۆ
بۆیەکردن و جوانکرنی نینۆکی "ئەکریلیک" توشی جۆرێکی مەترسیداری شێرپەنجە
بوو.
گریس گارسیا کە لە کالیفۆڕنیا دەژی توشی جۆرە شێرپەنجەیەکی
ژێر نینۆک بووە و لە کاتی سەردانی ئارایشتگا و دانانی نینۆک و بۆیە نەخۆشییەکەی گەشەی
کردووە.
ئەو ژنە ئاماژەی بەوەکردووە، لە دوای بۆیەکردنی
نینۆکی هەستیی بە ئازارێکی توند کردووە لە سەری پەنجەکانی بە جۆرێک وایزانیوە دەرزی
دەکەن بە سەری پەنجەکانی بۆ ماوەی سێ مانگ بەو جۆرە ماوەتەوە، دواتر سەردانی پزیشکی
کردووە و لە کاتی پشکنین و وەرگرتنی نمونەی پێستی ژێر نینۆکی دەرکەوتووە کە توشبووی
جۆرێک شێرپەنجەی پێستە.
تیو سلێمانی پزیشکەکەی گارسیا ئاماژەی بەوەکردووە،
ئەو ژنە کە دایکی سێ منداڵە گرێی شێرپەنجەیی هەبووە بەڵام بەهۆی وەرگرتنی جوانکاریی
نینۆکەوە نەخۆشییەکەی گەشەی کردووە، گارسیا وتوویەتی "لە کاتی پاککردنەوەی ژێر
نینۆکم و لابردنی پێستە مردووەکەی دەوری نینۆکم نەخۆشییەکە دەرکەوتووە و گەشەی
کردووە"، هەروەک لە فۆکس نیوزدا هاتووە.

ئ.ل