زیانەکانی خواردنی ئیندۆمی بۆ تەندروستی

PM:03:49:16/01/2023

23420 جار خوێندراوەتەوە

لەڕاستیدا هەموومان دەزانین کە ئیندۆمی هیچ ماددەیەکی خۆراکی تێدا نییە و دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی، بۆیە پێویستە لێی دوور بکەویتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی تەندروستی ماڵپەڕی" ئەل ئەیام"، چەند زیانێکی خواردنی ئیندۆمی ئاشکراکردووە، کە ئەمانەن:

- ئیندۆمی خوێی چینی تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە خانەکانی مێشک لاوازیان دەکات و تووشیان دەکات و لەناویان دەبات.

- ئیندۆمی دەبێتە هۆکارێک بۆ زۆرێک لە نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان وەک شێرپەنجەی مێشک و سییەکان، هەروەها کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تێگەیشتن و تەرکیزکردن هەیە و دەبێتە هۆی ئەوەی لەکاتی خواردنیدا توانای بیرهێنانەوەت کەم دەبێتەوە.

- دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش چونکە بڕێکی زۆر چەوری تێدایە، ئیندۆمی لە ئێستادا بە ژەهرێکی کوشندە لە ماڵەکاندا دادەنرێت.

- دەبێتە هۆی دروستبوونی ڕاڕایی و سترێس، هەروەها هۆکارێکی سەرەکییە بۆ کۆنتڕۆڵنەکردنی مێشک لەکاتی توڕەبووندا.

- دەبێتە هۆی فشار و گرژبوونی ماسولکەکان ، هەروەها لەرزینی جەستە تووش دەکات.

- ئەوانەی دەیخۆن تووشی سەرئێشەی درێژخایەن دەبن و هەمیشە هەست بە ئازار دەکەن.

-یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا و کاریگەری نەرێنی لەسەر گورچیلە دەبێت و زیانیان پێدەگەیەنێت ، هەروەها دڵتێکهەڵهاتن دروست دەکات.

ر.ئ