دوو پێکهاتە بۆ چارەسەری وشکی لێو

PM:04:21:13/01/2023

9536 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لەو گرفتە باوانەی کە زۆرینە لە وەرزی زستاندا رووبەروویان دەبێتەوە، وشکبوونی دەم و لێوە و لێبوونەوەی پێستەکەیەتی، جگە لەوەی دیمەنێکی ناشرینی هەیە لە هەمان کاتدا دەبێت بە برین و خوێنی لێدێت.

ماڵپەڕی برایتسایدی روسی لەوبارەیەوە ئاماژەی بە دوو پێکهاتەی سروشتیی کردووە لە هەموو ماڵێکدا دەست دەکەون و چارەسەری وشکی لێو دەکەن، ئەوانیش:

یەکەم: ئەلۆڤێرا و هەنگوین

ئەم دوو کەرەستەیە دژە هەوکردنن و وەک شێدارکەرەوە کاردەکەن و لێو شێداردەکەنەوە و پێستی مردوو ناهێڵن و لێو ئاڵ و بر بریقە و شێدار دەکات، بۆ ئەو مەبەستە دوو کەوچک جێڵی ئەلۆڤێرا تێکەڵ بە کەوچکێک هەنگوین بکە و بەشێوەی مەساج بیدە لە لێوت، دوای ١٥ خولەک بە پارچە قوماشێک یان بە ئاو لێی بکەرەوە.

دووەم: خەیار

زۆرینەی خانمان بۆ نەمانی ئاوساوی و رەشی ژێر چاو قاشی خەیار بەکاردەهێنن، لە هەمان کاتیشدا دەتوانن بۆ لیویشیان بەکاریبهێنن و وەک پاککەرەوە و نەرمکەرەوەی لێو کاردەکات، ئاوەکەی بدەن لە لێو دوای ١٠ خولەک لێی بکەنەوە.

ئ.ل