ئامادەکردنی نۆکاو بە لولاق

PM:01:01:11/01/2023

4372 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما زۆرینەی کابانەکانی ماڵ گرنگی بە خواردنی کوردەواری و نۆکاو دەدەن، کە بە سادە و بە جۆری جیاواز ئامادەی دەکەن، لێرەدا ئاماژە بە چۆنێتی ئامادەکردنی نۆکاو بە لولاق دەکەین.

کەرەستەکانی:

لولاق بەپێی ئارەزوو

بۆک

سەلکێکی مامناوەند پیاز

دوو دانە بیبەری تونی سەوز

دوو کەوچکی زەڵاتە زەردەچەوە

خوێ

ئاوی کوڵاو

ئامادەکردنەکەی:

نۆکاوەکە و لولاقەکان جوان بشۆرەوە و بیخەرە ناو بوخارەوە، سەلکە پیازەکە بەبێ ئەوەی بیجنیت لەگەڵ بیبەر و زەردەچەوە و خوێ بکەرە ناو بوخارەکەوە و ئاوە گەرمەکەی تێبکە.

بەجوانی سەری قەپات بکە و وازی لێبهێنە تاکو بە جوانی دەکوڵێت، دواتر لەگەل سەموون و سەوزە پێشکەشی بکە.

بۆ ئەوانەی بوخار بەکارناهێنێنن، سەرەتا لولاقەکان لە مەنجەڵێکدا خوێ و پیاز و ئاوی تێبکە و بیکوڵێنە، بە هەمان شێوە نۆکەکە شەوەکەی بیخوسێنەوە و بۆ بەیانییەکەی بیکەرە سەر ئاگر بەس ئاوی تێبکە.

دوای نەرمبوونی نۆکەکان و کەمێک کوڵانی لولاقەکان پێکەوە لە مەنجەڵێکدا تێکەڵی بکە و بەهارات و خوێ و پیازی جنراو و بیبەری هاڕڕاوی تێبکە، بۆ ماوەی ٣٠ بۆ ٤٠ خولەک لەسەر ئاگر بێت، دواتر پێشکەشی بکە.

ئ.ل