رۆماتیزم، واته ئازاری
جوومگه‌كان، ده‌سته‌واژه‌یه‌كی دیاری نه‌كراوی پزیشكییه به‌كاردێت بۆ ئاماژه
كردن به كۆمه‌ڵه گرفتێك كه تووشی جوومگه‌كان و به‌سته‌ره‌شانه‌كان ده‌بێت كه
ده‌بێته ھۆی ڕه‌قبوونی جومگه‌كان و ھه‌ستكردن به ئازار، لەبەر ئەوەش پسپۆڕێکی نه‌خۆشییه‌كانی جوومگه و ڕۆماتیزم باسی
هۆكاره‌كانی و چۆنییه‌تى چاره‌سه‌ركردنه‌كانى کردووە.
د. محه‌مه‌د ره‌حمان پسپۆڕی
نه‌خۆشییه‌كانی جوومگه و ڕۆماتیزم، تیشكی خسته سه‌ر نه‌خۆشی ڕۆماتیزم و هۆكاره‌كانی
و چۆنییه‌تى چاره‌سه‌ركردنه‌كانى.
یه‌كه‌م: نه‌خۆشی ڕۆماتیزم
چییه و باوترینى كامه‌یه؟
د. محه‌مه‌د ره‌حمان ڕوونى
كرده‌وه كه رۆماتیزم یه‌كێكه له نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان و هه‌وكردنێكه ده‌بێته
هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌كه‌ی له جەستەی مرۆڤدا و له‌باره سه‌ره‌كییه‌كه‌یدا
جوومگه‌كانی وه‌ك ( ده‌ست، قاچ، ئه‌ژنۆ، ئه‌نیشك، مل و پشت ) ده‌گرێته‌وه و نزیكه‌ی
١٢٠ جۆری هه‌یه كه هه‌ر جۆرێكیان چاره‌سه‌ری تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، باوترینیشیان
رۆماتۆید ئه‌رفراتیسه كه به (RA) ناسراوه،
واته هه‌وكردنی جوومگه‌ی رۆماتیزمی كه جوومگه ورده‌كانی په‌نجه و جومگه نزیكه‌كانی
جەستەی مرۆڤ ده‌گرێته‌وه.
دووه‌م: هۆكاره‌كان و چاره‌سه‌ری
بنه‌ڕه‌تی نه‌خۆشییه‌كه چییه؟
ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێت، ته‌نیا
هۆكارێكی دیاریكراو نییه، به‌ڵام زۆربه‌ی كات هۆكاره‌كه‌ی بۆ بوونی ڤایرۆس ده‌گه‌ڕێته‌وه
یا تێكچوونی هۆرمۆنات و تووشبونی مرۆڤ به نه‌خۆشییه‌كانی تر كه تا ئێسته چاره‌سه‌رێكی
بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه بوونی نییه جگه له چارەسەری کیمیایی یه‌كێك له‌وانه‌ش
( میسۆ تره‌كسه‌یده ) كه ده‌رمانێكی سه‌ره‌كییه.
سێیه‌م: كاریگه‌ری نه‌خۆشییه
درێژخایه‌نه‌كان له‌وباره‌وه چییه؟
پزیشكه‌كه ئاشكراى كرد،
ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه ئه‌و هه‌وكردنه‌ی تووشی ده‌بن له شوێنی
تریشیاندا رووده‌دات وه‌ك چاو و ده‌ماره‌كانی خوێن ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری زیادبوونیان
به جه‌ڵته‌ی مێشك و دڵ زیاتر ده‌كات .
هەروەها وتویەتی،" له‌ڕێگه‌ی
شیكاری (ESR) و رێژه‌كه‌یه‌وه
دیاری ده‌كرێت له هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌شدا جیاوازی هه‌یه له ره‌گه‌زی مێدا به‌رزتره
به‌راورد به ره‌گه‌زی نێر، به‌ڵام له‌كاتی بوونی په‌تادا ئه‌م رێژه‌یه به‌رز ده‌بێته‌وه
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه رێژه‌ی رۆماتیزمه زیادی كردبێت و كه‌سه‌كه ئه‌و
نه‌خۆشییه‌ی هه‌بێت، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان زۆره و جگه‌ره‌كێشن یان نه‌خۆشی جگه‌ریان
هه‌یه یا ژنانی دووگیان رێژه‌كه تێیاندا به‌رزتره وه‌ك له كه‌سانی تردا"
رێژه‌ى رۆماتیزم له پیاواندا
تا 25% به ئاسایی هه‌ژمار ده‌كرێت و له ژنانیشدا ته‌مه‌نیان له‌گه‌ڵ ژماره 10 كۆده‌كرێته‌وه
و دابه‌شی دوو ده‌كرێت، كه‌واته له‌منداڵدا رێژه‌ی 15% له گه‌وره‌شدا 25% ئاساییه .
هه‌ندێ خواردن نه‌خۆشییه‌كه
زیاتر ده‌كات به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه نه‌خۆشی (ده‌رده پاشا) یان هه‌یه ئه‌گه‌ر
بێت خواردنه‌وه كحولییه‌كان و گۆشتی سوور زۆر بخۆن ئه‌وا كاریگه‌ری ده‌بێت و
جوومگه‌كانی ده‌ئاوسێت و پێویسته له‌م كاته‌دا رەوانەی نه‌خۆشخانه بكرێت.
ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یان
سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه چاره‌سه‌ری سرووشتییان بۆ ناكرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی رۆماتیزمه‌كه‌یان
هێور بووه‌ته‌و به‌ره‌و كۆنترۆڵكردن ده‌چێت ئه‌م چاره‌سه‌ره‌یان بۆ ده‌كرێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆماتیزم
به نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن داده‌نرێت كه هۆكاره له دروستبوونی ئازار و هه‌ڵئاوسان
و ره‌قبوونی جوومگه‌كان، به جۆرێك زۆرترین كات نیشانه‌كانی رۆماتیزم له جوومگه‌كانی
ده‌ست و مه‌چه‌ك و پێ، به روونی به‌دیار ده‌كه‌وێت و له زۆرینه‌ی تووشبووانی بێ
هێزی جه‌سته و له‌ده‌ستدانی كێش له ئاسته پێشكه‌وتووه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه ده‌بێت.
توێژه‌ران گه‌یشتوون به‌وه‌ی
كه خواردنی "ماسی" وه‌ك چاره‌سه‌ر ده‌كرێت بدرێت به تووشبووانی نه‌خۆشی
رۆماتیزم به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی نیشانه‌كانی هه‌ڵئاوسان و ئازاری
جومگه‌كان.
ئه‌م پزیشكه له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی
رۆماتیزم ده‌ڵێت " ئه‌م نه‌خۆشییانه فراوانترین جۆری نه‌خۆشیین له جیهاندا
دوای هه‌ڵامه‌ت و هه‌ندێك نه‌خۆشی سوك، له كوردستانیشدا به زۆری جۆری جوومگه‌كان
و پشت زیاترن".
ر.ئ