ماڵپەڕێکی ئەڵمانی تایبەت بە شتنی جلوبەرگ رێگەیەکەی دروستی ئاشکراکردووە شتنی
پانۆڵی کاوبۆ کە لەڕێگەیەوە پارێزگاری لە رەنگ و رووی دەکات.
بەپێی راپۆرتێک کە ماڵپەری"العین" بڵاویکردووەتەوە، ئاشکراکراوە
بۆ هێشتنەوەی رەنگ و پاراستنی قوماشەکە دەبێت پانتۆڵی کاوبۆ دوای پێنج بۆ ١٠ جار
لەبەرکردن بشۆرێت.
بۆئەوەی رەنگی کابۆکە لە
کاتی شۆردندا کاڵ نەبێتەوە، سەرەتا پێویستە لە تێکەڵەی ئاوی سارد و سرکەدا بە رێژەی
٥٠/٥٠ تەڕ بکرێت، باشتر وایە بۆ ماوەی شەوێک تەڕ بکرێت، بەم شێوەیە رەنگەکە دەهێڵێتەوە.
هەروەها پێویستە کابۆکە لەناو
ئامێری جل شۆردندا لەبەشی دواوە دابنرێت و پلەی گەرمی ٣٠ تێپەڕنەکات، بۆ ئەوەی چرچولۆچی
و هێڵ دەرنەکەوێت، هەروەها رەچاوی دانانی رەنگە هاوشێوەکان بکرێت لە ئامێری جل شۆردندا.
دوای شۆردن بە هیچ شێوەیەک
دروست نییە کابۆکە بگوشیت، بەڵام باشترە بە باشی بیپێچیتەوە و ئاوی زیادەی لێ
بچۆڕیت بۆ وشکبوونەوەی، هەروەها لەسەر زەوی بڵاودەکرێتەوە بەجۆرێک کە تەخت بێت، یان
بە تەنافێکەوە هەڵبواسرێت بۆ ئەوەی ئەویش تەخت بێت.
هەرگیز نابێت کابۆ لە پلەی
گەرمی بەرزدا بخرێتە ناو وشککەرەوە، بەو پێیەی گەرما رەنگ و رووی کابۆکە لەدەستدەدات
و رەنگەکەی لێ دەدزێت، بۆیە پێویستە هەمیشە بە هەوا وشک بکرێتەوە.
ر.ئ