بەهۆی زۆری بەرکەوتنی
بە هەوای پیس و باش لێ نەکردنەوەی ماکیاژەوە، پیستی روخسار زوو تێکدەچێت و زیپکە و
پەڵە و چرچی تێدا دەردەکەوێت، کە دەکرێت بە تەماتە چارەسەری بکەیت.
ماڵپەڕی لەیالینای
لوبنانەی بۆ ئەو مەبەستە ئاماژەی بە شێوازی بەکارهێنانی تەماتە کردووە کە پێست جوان
و بێ گرفت دەکات.
کەرەستەکانی:
تەماتەیەکی لە رەندە
دراو
سێ کەوچکی گەورە شیری
گیراوە
تەماتە و شیرەکە تێکەڵ
بکە، سەرەتا روخسارت بشۆ و وشکی بکەرەوە دواتر پێکهاتەکەی لێبدە و دوای ١٠ خولەک
بیشۆ.
دەتوانیت بۆ
لێکردنەوەی پێستی مردوو و چەوری روخسار ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەیت:
تەماتە لە رەندە
دراوەکە و سێ کەوچکی گەورە شەکری وردە تێکەڵ بکە و بەشێوەی بازنەیی بیدە لە
روخسارت و کەمێک مەساجی پێبکە، دواتر بە ئاوی ئاسایی روخسارت بشۆ، هەفتەی دووجار
بەکاریبهێنە.
ئ.ل