مەزهەر ناسح یەکەم ڤیدیۆکلیپی بڵاوکردەوە

PM:08:51:08/01/2023

20496 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ مەزهەر ناسح نوێترین کاری هونەری بەناوی "ترپەی دڵ" لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاوکردەوە.

"ترپەی دڵ" یەکەمین ڤیدیۆ کلیپی مەزهەرە و هۆنراوەکەی تایبەتە بە محەمەد عەلی، شێرزاد مەجیدی کاری ئاوازدانانی بۆ کردووە، کاری میوزەیکەکەی لەلایەن سوهراب جوڵەوە بۆ کراوە. شاهۆ عوسمان کاری دەرهێنانی بۆ کلیپەکە کردووە.

مەزهەر ناسح یەکێکە لە گەنجە دەنگ خۆشەکان کە لە پێشووتردا تەنها گۆرانی هونەرمەندانی وتووەتەوە و لە هەژماری خۆیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویکردووەتەوە، وێڕای ئەوەی تاوەکو ئێستا هیچ گۆرانییەكی خۆی بڵاونەکردووەتەوە بەڵام گوێگرێکی زۆری هەیە.