سێ بیرۆکە بۆ نەمانی کڕێشی برۆ

PM:05:53:06/01/2023

4148 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لەو گرفتانەی کە زۆر کەس بەدەستییەوە دەناڵێنێت کڕێشی برۆیە، جگە لەوەی دیمەنێکی ناشرینی هەیە لە هەمان کاتدا هۆکارە بۆ هەڵوەرینی برۆ و تەنکبوونی.

ماڵپەڕی یەوم سابعی میسری لەو بارەیەوە ئاماژەی بە سێ رێگە کردووە بۆ نەمانی کڕێشی برۆ:

یەكەم: بە بەردەوامی کرێمی نەرمكەرەوە بەكاربهێنە، ئەم كرێمە چارەسەری وشكی و بیرۆ و نەخۆشی سەدەفی دەكات، خۆت بە دوور بگرە لە زۆر شۆردنی پێستت بۆ ئەوەی وشكبوونەوە ڕوونەدات.

دووەم: هەفتەی جارێك یان دووجار تەقشیر بۆ برۆت بکە، ئەویش بەكارهێنانی شەكری قاوەیی لەگەڵ زەیتی زەیتون زۆر بەنەرمی برۆكانتی پێ بسڕە، بەڵام وریابە نەبێتە هۆی وەرینی تاڵەكانی برۆت.

سێیەم: بەكارهێنانی جێڵی ئالۆڤێرا، زۆرێک لە كێشەكانی پێست چارەسەر دەكات، ئەگەر لە برۆكانتی بدەیت و ماوەی ١٥ تا ٢٠ خولەك پێوەی بمێننەوە، ئەوا بەیەكجاری لە کڕێشی برۆ ڕزگارت دەكات.

ئ.ل