نۆرس وێست کچی کیم کارداشیان ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا کیم کارداشیانی
ئەمەریکی بە قژی راستەقینەیەوە دەرکەوتووە کە زەردە و سەتاڵەکانی سوتاوە و
دیمەنێکی ناشیرینی هەیە.
ئەو ڤیدیۆیە لەلایەن کچە تەمەن حەوت ساڵانەکەی کیم کارداشیانەوە
بڵاوکراوەتەوە، کە گۆرانی " Baby، It's Cold Outside" لەگەڵ
دایکی دا دەڵێت.
لە ڤیدیۆکەدا کیم دەرکەوتوە کە بەبێ ماکیاژە و لەسەر سیسەمەکەیەتی و
بیجامەی لەبەردایە، بەڵام ئەوەی بووە جێگەی سەرسوڕمانی هەوادارەکانیی، قژە کورت و
زەرد و سەتاڵە وشکەکانی بوو، کە هەگیز بەو جۆرە نەبینراوە.