دیارترین سوودەکانی خواردنی پەتاتەی کوڵاو

PM:06:31:03/01/2023

8468 جار خوێندراوەتەوە

پەتاتەی کوڵاو یەکێکە لەو خۆراکانەی چەندین سوودی گرنگ بە جەستە دەبەخشێت، لەوانە هاوسەنگی شەکری ناو خوێن دەکات و ئێسکە نەرمە ناهێڵێت.

کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە پەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بەمجۆرە خستووەتە ڕوو:

یەکەم: خانەکانی جەستە چالاک دەکات.

دووەم: یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکان.

سێیەم: کونبوونی دڕکە مۆخ لە کۆرپەلە کەمدەکاتەوە.

چوارەم: هاوسەنگی شەکری ناو خوێن رادەگرێت.

پێنجەم: بەرگریی جەستە بەهێز دەکات و کێش دادەبەزێنێت.

شەشەم: رێگریی لە نەرمبوونەوەی ئێسک دەکات.

حەوتەم: پارێزگاریی لە تەندروستیی دڵ و دەمار دەکات.

ئ.ل