پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:11:29:01/01/2023

28980 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

ڕەنگە ئەمڕۆ بەشێکی زۆر لە کێشەکان بۆت ڕوون ببنەوە، لە هەمان کاتدا ئەو شتانەی تۆ پێت وایە ڕوون و ئاسانن دەکرێت زۆر ئاڵۆزبن، بوونی هەندێک کەس کاریگەریی زۆر گرنگی هەیە لە ژیانتدا بۆیە دەبێت قەدریان بزانیت و هەمیشە بەشێوەیەکی باش مامەڵەیان لەگەڵدا بکەیت.

گا 20/4 - 20/5

شتەکان لەوانەیە لە پاش نیوەڕۆ چەماوەیەکی دیکە وەربگرن بەراورد بەوەی بەیانی و هەست بە نیگەرانی بکەیت لەو ڕووداوانەی تووشی دڵتەنگیت دەکەن، بەڵام خەم مەخۆ دەتوانیت بە ئاسانی چارەسەریان بۆ بدۆزیتەوە ئەگەر بە وردی سەرنج بدەیت و کەمێک بە هێمنی مامەڵە بکەیت.

دووانە 21/5 - 21/6

بابەتە داراییەکان ئەو شتانەن کە ئەمڕۆ بۆتۆ زۆر گرنگییان هەیە، لە پڕێکدا لە بەردەمت دەردەکەوێت، دەبێت ئێوارە خەرجیەکانت کەم کەیتەوە چونکە ئەگەری هەیە ئەمڕۆ مامەڵەیەک بێتە بەردەمت، زیاتر کاتەکانت تەرخان بکە بۆ خێزانەکەت و کاروبارە سۆزدارییەکان.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

ئەمڕۆ دەرفەتی ئەوەت زۆرە کە ڕۆژێکی پڕ درەوشانەوە و جیاواز بەڕێ بکەیت، کاتەکەت ڕێکبخە و بەشێکی بۆ سوود وەرگرتن لە بەهرەکانت بەکاربهێنە، فشاری زۆر لە خۆت مەکە و هەمیشە بیرت بێت ماوە ماوە پێویستت بە پشووە وەک هەموو کەسێک.

شێر 23/7 - 22/8

هەستەکانت ئەمڕۆ تا رادەیەک سنووردارن، هەستێکی ناخۆشت دەبێت چونکە لە هەفتەکانی ڕابردوودا شتێک ڕوویداوە ئازاری بۆ دروست کردویت، هەوڵ بدرێت بەسەر ئەم هەستانەدا زاڵ بیت و بزانیت بیرکردنەوە لە لاپەڕەکانی ڕابردوو دەتوانێت شتەکان خراپتر بکات.

فەریك 23/8 - 22/9

ڕۆژێکی زۆر باشە بۆ پێداچوونەوە بە وردەکارییەکانی ژیانتدا، ئەمڕۆ ئازادبە لەوەی ئەم هەنگاوە بنێیت لەژیانی خۆشەویستیتدا زۆر نەرم و نیان دەبیت و زۆر حەزت لە فێربوونی بابەتەکان و توێژینەوەکان دەبێت کە پەیوەندی بە سروشتەوە هەیە.

تەرازوو 23/9 - 22/10

زیاتر سەرنجت بخەرە سەر ئەو کارەی کە دەیکەیت و بێ پێویستی ئەم بەیانییە کارە سەرکێشییەکانت ئەنجام بدە، ڕەنگە تۆ ئەمڕۆ ڕووبەڕووی هەندێک گفتوگۆ ببیتەوە لەگەڵ بەرپرسەکەتدا و دەتەوێت تۆ براوەی گفتوگۆکە بیت، تەنها بیرت بێت کە پێویستت بەوەیە ورد بیت.

دووپشك 23/ 10-21/11

هەست بە خۆشەویستی دەکەیت و دەرفەتی باشت بۆ دەڕەخسێت بۆ ئەوەی کەسێکی نوێ بناسیت و بچیتە پەیوەندییەکی تەندروستەوە، ئازاد بە بۆ ئەوەی خۆشەویستی خۆت نیشان بدەی بۆ ئەو کەسەی خۆشت دەوێت، ئەمڕۆ چێژ لە ژیان وەربگرە.

كەوان 22/11 - 21/12

لەبارەی قسە و باسەکانی کەسانی دیکەوە لەسەرت خەم مەخۆ، باوەڕت بەخۆت هەبێت، ئەمڕۆ هەستێکی دوودڵی زۆر ڕەنگە ڕووت تێ بکات لەبارەی پەیوەندی نێوان خۆت و کەسانی دیکەوە شتەکان باش بەڕێوەناچن بەڵام خەم مەخۆ و مەترسە کاتی زیاتر بە شتەکان بدە و دەگەیت بە ئامانجەکانت.

گیسك 22/12 - 19/1

باشترە ئەمڕۆ ئەوەندەی دەتوانیت واقیعی بیت، لەوانەیە هەندێک گۆڕانکاری ڕووبدات لە ژیانتدا ئەمڕۆ و لەوانەیە گۆڕانکاری پیشەیی تێدابێت یان لەوانەیە بەرزکردنەوە یاخود بەخشش یان دەرفەت بەدەست بهێنی بۆ گەشتکردن بۆ شوێنێکی جوان، دەرفەتەکان لەدەست مەدە.

سەتڵ 20/1 - 18/2

تۆ ئەو کەسەی کە بە شێوەیەکی عەقڵانی لەگەڵ شتەکان دا ڕووبەڕوو دەبیتەوە، ئەمڕۆ بەخێراییەکی زۆر دەتوانیت دووبارە بیرۆکە و پرەنسیپەکانت بخەمڵێنی، بیرکردنەوەت ژیرانەیە و هەر بۆیە زۆربەی ئەو بڕیارانەی دەیدەیت بە سوود بۆت دەشکێنەوە.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

کێشەیەکی کاتی لەگەڵ خۆشەویستەکەت چەندین کاریگەریی خراپی دەبێت لەسەرت، لەوانەیە لە کارەکەت دەرت بکات یاخود ببێتە هۆی ئەوەی مامەڵەیەکی خراپ بکەی، مەهێڵە توڕەیی لاوازت بکات و کۆنترۆڵت بکات، نەبوونی پەیوەندی باش لەنێوانتاندا ڕەنگە هۆکاری کێشەکە بێت، هەر بۆیە دەتوانیت لەڕێگەی تێگەیشتن و ڕوونکردنەوەی شتەکانەوە چارەسەر بدۆزیتەوە.

ئ.ل