سەوزەکان بەتایبەت سەوزە گەڵاییەکان چەندین سوودی گرنگییان بۆ تەندروستیی
هەیە بەهۆی دەوڵەمەندییان بە ڤیتامین و ئاو و ئەو ماددە خۆراکییانەی کە کاری مێشك
و ئەندامە گرنگەکان باشتر دەکەن و وزە بە جەستە دەدەن.
دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراك ئاماژەی بە گرنگترین
جۆرەکانی سەوزەکان کردووە کە بریتین لەمانە:
١. سپێناخ
٢. جاترە.
٣. گەڵای تور.
٤. سڵقی سوور.
٥. توور.
٦. رێواس.
٧. بیبەری سوور.
٨. کوزەڵە.
٩. کەلەرم.
١٠. برۆکلی.
١١. کاهوو.
١٢. فەریکە نۆك.