پسپۆڕێکی هەناویی و کۆئەندامی هەرس لە سعودییە بەناوی د. عەبدوڵا زیابی
ئاماژەی بەوەکردووە، هەنگوینی ئەسڵی دەرەجە یەك ئاستی شەکری خوێن بەرزدەکاتەوە.
ئەو پسپۆڕە ئاشکرایکردووە، کە دەوترێت هەنگوین بەسوودە و بێ زیانە بۆ ئەو
کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە، زانیارییەکی هەڵەیە و مەترسیدارە بۆ تووشبووانی
نەخۆشی شەکرە، وەك لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "الوطن"دا باسکراوە.
لەو بارەیەوە ئەو پسپۆڕی هەناوییە ئاشکرایکردووە، نەخۆشی شەکرە دەبێتە هۆی
تێكجوونی خانە دەمارییەکانی دیواری گەدە، ئەمەش لەگەڵ کاتدا دەبێتە هۆی تێكچوونی جوڵە
و ناڕێکی لە گرژبوونی ماسولکەکاندا، کە ئەمەش هۆکارە بۆ تەمبەڵبوونی گەدە.
ئاماژەی بەوەشداوە، کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیی شەکرە مەترسیی روودانی ئەم گرفتانە
لە گەدەدا کەمدەکاتەوە، بۆیە باشترە دووربکەونەوە لەو خواردن و خواردنەوانەی کە
ئەگەری بەرزبوونەوەی شەکری خوێن زیاد دەکەن.