مرەبا یەکێكە لەو خواردنانەی زیاتر لە ژەمی بەیانیاندا لەگەڵ پەنیر و شیرەمەنییەکاندا دەخورێت و تام و چێژێکی خۆشی هەیە، و لێرەدا شێوازی ئامادەکردنی مرەبای هەنجیر دەخەینەڕوو.
پێداویستییەکان:
سێ کیلۆ هەنجیر
یەك کیلۆ و نیو شەکر
چوار پەرداخ ئاو
ئاوی چوار لیمۆ
کاکڵە گوێز دارچین و هێل بەپێی ئارەزوو
شێوازی ئامادەکردنی :
ئاو و شەکرەکە تێکەڵ بکە و بۆ ماوەی ١٠ خولەك بیکوڵێنە ئینجا ئاوی لیمۆکەی تێبکە.
لە دوتاردا هەنجیرەکەی تێبکە و بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەك لەسەر ئاگر دایبنێ تا خەست دەبێتەوە.
لە کۆتاییدا کاکڵە گوێز و دارچین یان هێلی تێبکە بەپێی ئارەزوو.