ئامادەکردنی ماسی بە فڕن

PM:12:44:28/12/2022

2260 جار خوێندراوەتەوە

ماسی فڕن جۆرێك خواردنی بەتامە کە بە ئاسانیی ئامادە دەکرێت و ژەمێکی پڕ سوودە، کە دەتوانن سفرە و خوانەکانتانی پێ بڕازێننەوە.

کەرەستەکان:

ماسی

خوێ و ترش

ئاوی لیمۆ

رووبەهەنار

تەماتە

پیاز

لیمۆ

بیبەر

شێوازیی ئامادەکردن:

ماسییەکە دەبێت پێشتر خوێ و ترشی پێوەکرابێت و دانرابێت بەلایەنی کەمەوە بۆماوەی ٢٤ کاتژمێر تا تام دەگرێت.

ئینجا سینییەکی فڕن بهێنە، کەمێك بە رۆن چەوری بکە.

ماسییە بتەکێنە تا ترشەکەی لێدەبێتەوە، دواتر بیخەرە سەر سینییەکە.

سۆسەکە بگرەرەوە بە ئاوی لیمۆ و کەمێك خوێ و رووبەهەنار.

هەردوو دیوی ماسییەکە بە سۆسەکە تەڕ بکە، ئینجا تەماتە و پیاز و بیبەر و لیمۆکە لەسەر ماسیی و سینییەکە دابنێ.

بیخەرە فڕن یان تەنوورەوە، بە ئاگرێکی کز بیبرژێنە.

چەند جارێك دەریبهێنە و دووبارە سۆسەکە بکە بەسەریدا بۆئەوەی بەباشی هەڵیبمژێت، با لە فڕندا بێت تا بەباشی دەبرژێت. See less