هەمووان دەزانن نەگۆڕینی رۆنی ئۆتۆمبێل یان درەنگ گۆڕینی کۆمەڵێك زیان بە ئۆتۆمبێلەکە
دەگەیەنێت، بەڵام رەنگە بە وردی نەزانن کە چ کاتێك پێویست دەکات بگۆڕدرێت.
بەگوێرەی وتەی پسپۆڕانی بواری میکانیکی ئۆتۆمبێل، پشتگوێخستنی گۆڕینی رۆنی ئۆتۆمبێل
بەشێوەیەکی بەردەوام تەمەنیی ئۆتۆمبێلەکە کورت دەکاتەوە، هەروەها توانای کارکردنی
بزوێنەرەکەشی دادەبەزێنێت.
زۆر کەس سەیری ژمارەی کیلۆمەترە بڕاوەکان دەکەن بۆ گۆڕینی رۆنی ئۆتۆمبێل، بەبێ
ئەوەی بیر لە ژمارەی ئەو کاتژمێرانە بکەنەوە کە ئۆتۆمبێلەکە بە وەستاویی کاری کردووە،
وەك لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "الیوم السابع"دا باسکراوە.
تا ئۆتۆمبێل بە وەستاوی کار بکات بەو راددەیە زەیتەکە بەکاردەهێنێت، ئەمەش
وادەکات پێویست بە گۆڕین بکات تەنانەت ئەگەر کیلۆمەترەکانیشی زۆر نەبووبێت، بەڵام
پێش ئەمە دەبێت پشکنینی بۆ بکرێت ئینجا بگۆڕدرێت.