لازانیا خواردنێکی بەناوبانگی جیهانییە، ئاسان دروست دەکڕیت و خەڵک حەز بە
خواردنی دەکات.
پێكهاته‌كان:
+ 1 پاوه‌ند
باسترمه‌ی شیرینی ئیتاڵی
+
¾ پاوه‌ند گۆشتی گای
هاڕدراوی لاواز
+
½ كوپ گوشراوی پیاز
+ 2 مێخه‌كی
سیری هاڕدراو
+ 1 (28
ئۆنس) قوت‌و ته‌ماته‌ی هاڕدراو
+ 2 (6 ئۆنس) قوتوی دۆشاوی ته‌ماته
+ 2 (
6.5 ئۆنس ) قوت‌و به‌ندی سۆسی ته‌ماته
+
½ كوپ ئاو
+ 2 كه‌وچكی
چێشت شه‌كری سپی
+1 ½ كه‌وچكی
چا گه‌ڵای ڕێحانه‌ی وشك كرا‌و
+
½ كه‌وچكی چا لە تۆی ڕازیانه
+1 كه‌وچكی
چا به‌هاراتی ئیتاڵی
+1 كه‌وچكی
چێشت خوێ
+ 4/1كه‌وچكی چا بیبه‌ری ڕه‌شی هاڕدراو
+
4 كه‌وچكی چێشت معده‌نوس
پارچه كراوی تازه
+12 شعریه‌ی
لازانیا
+16 ئۆنس
په‌نیری ڕێكۆتا
+1 هێلكه
+
½ كه‌وچكی چا خوێ
+ ¾ پاوه‌ند
په‌نیری موزاریلا
+ ¾ كوپ
په‌نیری هاڕدراوی پامه‌زۆن
١-له
فڕنی هۆڵه‌ندی، باسترمه‌كه لێبنێ، گۆشتی گای هاڕدراو، پیاز، له‌گه‌ڵ سیر له‌سه‌ر
گه‌رمیه‌كی مام ناوه‌ندی دابنێ تا باش بۆر ده‌بێت، تێكه‌ڵی بكه له‌گه‌ڵ ته‌ماته‌ی
هاڕدراو، دۆشاوی ته‌ماته، سۆسی ته‌ماته له‌گه‌ڵ ئاو. به‌هاراتی پێدا بكه له‌گه‌ڵ
شه‌كر، ڕێحان، تۆی ڕازیانه، به‌هاراتی ئیتاڵی، ١ كه‌وچكی چێشت خوێ ، بیبه‌ر، له‌گه‌ڵ
٢ كه‌وچكی چێشت مه‌عده‌نوس، بیكوڵێنه به داپۆشراوی بۆ نزیكه‌ی 1½كاتژمێر وه
جاروبار بیهه‌ژێنه.
٢-مه‌نجه‌ڵێكی
گه‌وره له ئاو و خوێ به‌هێواشی بكوڵێنه. شعریه‌ی لازانیاكه لێبنێ له ئاوێكی
كوڵاو بۆ ماوه‌ی ٨ -١٠ خوله‌ك، ئاوه‌كه له شعریه‌كه جیا بكه‌وه و ئاوێكی ساردی
پیا بكه. له قاپێكی تێكه‌ڵ، په‌نیری ڕیكۆتا تێكه‌ڵ بكه له‌گه‌ڵ هێلكه، له‌گه‌ڵ
مه‌عده‌نوس، وه½كه‌وچكی چا خوێ.
٣-پێشتر
فڕنه‌كه گه‌رم بكه بۆ ٣٧٥ پله‌ی فه‌هره‌نایت (F) كه ده‌كاته ( ١٩٠ پله‌ی سێلسیوس(C))
4-بۆ
تێكه‌ڵكردنه‌كه، 1½كوپ له ساسی گۆشت بڵاو بكه‌وه له له‌سه‌ر قاپێكی ٩ × ١٣ ئینج،
شەش شعریه رێك بخه به درێژی له‌سه‌ر سۆسی گۆشته‌كه. تێكه‌ڵی بكه له‌گه‌ڵ نیو
له‌تێكه‌ڵی په‌نیری ڕیكۆتا. سێیه‌م په‌نیری قاشكراوی موزاریلای له‌سه‌ر بكه، له‌گه‌ڵ 1½ كوپ سۆسی گۆشت. وه 4/1 كوپ په‌نیری
پامه‌زۆن. وه چینه‌كه دوباره بكه‌وه. ئه‌و موزاریلایه و په‌نیره‌ی پامه‌زۆن
كه ماوه له‌سه‌ری ده‌كه‌یت. وه به‌كانزایه‌كی ته‌نك دایپۆشه، ئاگاداربه
كانزاكه له‌گه‌ڵ خواردنه‌كه یان له‌گه‌ڵ په‌نیره‌كه به‌یه‌كه‌وه نه‌نوسێت.
5-پێشه‌كی له ناو فڕنی بۆ ماوه‌ی ٢٥ خوله‌ك بیبرژێنه، كانزا ته‌نكه‌كه
لاببه وه ٢٥ خوله‌ك زیاتر بیبرژێنه‌وه، ساردی بكه‌وه بۆ ماوه‌ی ١٥ خوله‌ك پێش
پێشكه‌ش كردنی.
ر.ئ