دێرێ ئارام خانمە گۆرانیبێژ کۆتا بەرهەمی ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە بەناوی
"ژن ژیان ئازادی".
لەبارەی بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆکلیپەوە نوسیویەتی، "دیارییەکی بچوکم
لە کۆتایی ساڵدا بۆ ئازادی و یەکسانی"، کە لە موزیك و تێکستی خۆیەتی.
دێرێ ئارام ساڵی ٢٠٠٠
لە خانەوادەیەکی هونەریی شاری سلێمانی لەدایکبووە، دەرچووی بەشی میوزیکی پەیمانگای
هونەرە جوانەکانە، یەکەم کاری دوێتێک بوو لەگەڵ هونەرمەند هەڵوێست، جگە لە "بیبینە"
خاوەنی دوو بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی.