شاباز زەمانی لە بارەی کۆپی کردنی گۆرانییەوە چی دەڵێت؟

PM:11:09:01/09/2021

7260 جار خوێندراوەتەوە

گۆرانیبێژی لاو "شاباز زەمانی" لەبارەی کۆپی کردنی گۆرانیەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و وتیشی "هونەر باوکی کەس نیە و هەمووان ئازادن چۆن بەکاری دەهێنن."

شاباز زەمانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام لەبارەی کۆپی کردنی گۆرانییەوە وتی "هیچ کاتێک ئێمە بە لاساییکردنەوەی میلەتێکی تر ناتوانین پێش بکەوین، من ئاوازی کۆپییم هەبووە، هونەرمەندی کورد نیە گۆرانی کۆپی نەبێت، لە مامۆستا حەسەن زیرەک و سەید عەلی ئەسغەری کوردستانییەوە، هەموویان گۆرانی کۆپییان کردوە، بەڵام گرنگ ئەوەیە بە رۆحیەتێکی کوردی و بە دڵێکی کوردانە گۆرانی بوترێ، دواجار ئێمە خاکێکمان هەیە پێیدەڵێین کوردستان کلتورێکمان هەیە پێی دەڵێین کلتوری کوردی،زمانێکمان هەیە پێیدەڵێین زمانی کوردی، دەبێت ئەم پیرۆزییانە بپارێزین."


شاباز زه‌مانى ساڵى ١٩٩٠ لە شارى سلێمانی لەدایكبووە‌، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە، چه‌ندین به‌رهه‌مى هونه‌ری هەیە، جگە لەوەش گۆرانیی "مەینەت"ی بۆ درامایەکی دۆبلاژکراوی تورکی وتووە، ناوبراو چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی هەیە.