گرنگترین سوودەکانی خواردنی گۆشتی قاز

PM:06:55:25/12/2022

29224 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا کەسانێکی زۆر ئارەزووی خواردنی گۆشتی قاز دەکەن، ئەمە وێرای خۆشی تامەکەی چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستیی هەیە.

د. کامەران ڕسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی خواردنی گۆشتی قاز کردووە کە بریتین لەمانە:

١ . بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش چونکە دەوڵەمەندە بە زینک و ماددە دژه ئۆکسانەکانی تر.

٢ . چارەسەری کەمی ئاسن و کەمخوێنی و خۆپاراستن لێیان بە هۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاسن و ڤیتامین B12 و پێکهاتووەکە سەرەکیەکانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن .

٣ . بەهێزکردنی تەندروستی دڵ چونکە بڕێکی باش لە ئومێگا سێ و ئومێگا شەشی تێدایە .

٤ . بەهێزکردنی و بنیادنانی ماسولکەکانی جەستە و ڕێگریکردن لە پوکانەوەی ماسولکەکان و بەهێزکردنی تەندروستی ئێسك و جومگەکان .

٥ . چارەسەر و خۆپاراستن له بێهێزی و هیلاکی بەردەوام .

٦ . بەهێزکردنی یادەوەری و چالاککردنی کۆئەندامی مێشک ودەمار .

٧ . باشتر کارکردنی کۆئەندامی هەرس .

٨ . خۆراکێکی بە سووده بۆ خانمانی دووگیان و کۆرپە و خانمانی شیردەر .