چۆنێتی ئامادەکردنی بۆرەک بە قیمە

PM:12:01:24/12/2022

3148 جار خوێندراوەتەوە

بۆرەک یەکێکە لە خواردنە خۆشەکان و بە قیمە یان بە پەنیر یاخود بە کەرەوز ئامادە دەکرێت.
لێرەدا چۆنییەتی ئامادەکردنی بۆرەک بە قیمە دەخەینە ڕوو
:

پێداویستییەکانی:

ھەویری ئامادەکراو

نیو کیلۆ قیمە

سێ سەلک پیازی جنراو

دەسکێک کەرەوزی جنراو

خوێ بەپێی پێویست

بیبەری ڕەش

دەرمانی قیمە

زەیت

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا لە تاوەیەکدا ڕۆنەکە بقرچێنە و پیاز و قیمە و خوێ و دەرمانی قیمە و بیبەرە ڕەشەکەی تێبکە و جوان تێکیان بدە تا سوردەبێتەوە، لەسەر ئاگر دایگرە و کەرەوزەکە تێکەڵی قیمەکەی بکە.

ھەویرەکە بکە بە چەند پارچەیەکی شێوە لاکێشەیی یان چوارگۆشەییەوە، بۆ ھەر پارچەیەک قیمە بخەرە ناویەوە و لولی بکەیان بەشێوەی سێگۆشە یاخود شێوەی کەلانەی لێبکە، بەپێی ئارەزووی کابانەکە.

لە تاوەیەکی قوڵدا زەیت بقرچێنە و بۆرەکە ئامادەکراوەکان بخەرە ناوی تا جوان سوردەبێتەوە، لەگەڵ سەوزە و دۆدا پێشکەشی بکە.

ر.ئ