خواردنێکی کوردەوارییە و ئاسان ئامادە دەکرێت و
خەڵک حەزیان بە دروستکردنی هەیە.
پێداویستییەکان:
یەك کیلۆ و نیو گۆشت
یەك دەسك کەرەوز
سێ پیاز
ئارد بەپێی پێویست
خوێ
بەهارات بەپێی پێویست
ئاو و زەیت بەپێی پێویست
ئامادەکردنی:
- گۆشتەکە بکە بە قیمە، دواتر کەروز و پیازەکەش
ورد بکە.
- هەمویان لەگەڵ گۆشتەکە تێکەڵ بکە،
دواتر بەهارات و ئاردەکەی بەسەردا بکە.
- هەندێکی کەمیش ئاوی تێبکە و بیشێلە تا
نەرم دەبێت.
- پاشان پارچە پارچە لەسەر دەست پان دەکرێتەوە
و بەهێواشی لە شێوەی لاکێشە یان بازنە بە پێی ئارەزو.
- پشان دەخرێتە ناو تاوەیەك کە زەیتی زۆری
تیابێت، لەسەر ئاگرێکی پلەی گەرمی کەمێک بەرز دایبنێ و سوریان بکەرەوە.