مەخلەمەی عێراقی یەکێكە
لە باوترین ژەمە عێراقییەکان کە کەسانێکی زۆر ئارەزووی خواردنی دەکەن و دەتوانن وەك
ژەمێکی سووك یان سەرەکی ئامادەی بکەن و چێژی لێ ببینن.
کەرەستەکان:
زەیتی رووەکی
روبعە کیلۆیەك گۆشتی قیمە
چوار هێلکە
دوو دەنك پەتاتەی کوڵاو
دوو پیازی وردکراو
دوو تەماتەی وردکراو
نیو کوپ مەعدەنوسی
وردکراو
خوێ و بیبەری رەش و
کاری و کەموون و زەردەچەوە
شێوازی ئامادەکردنەکەی:
زەیتە رووەکییەکە لەناو
تاوەکەیدا گەرم بکە و پیازەکەی تێبکە و سووری بکەرەوە، ئینجا گۆشتەکەی تێبکە و لەناویدا
دایبنێ تا پێدەگات.
دواتر پەتاتە کوڵاوەکەی
تێبکە کە لەت لەت کراوە لەگەڵ تەماتە و مەعدەنوسەکەدا، هەموویان تێکەڵ بکە و بەهاراتەکان
بکە بەسەریاندا، تێکەڵی بکە تا هەمنووی تام دەگرێت.
لە کۆتاییدا هێلکەکان
بکە بسەریدا و لەسەر ئاگرێکی کز بەجێی بهێڵە تا پێدەگات و پێشکەشی بکە.