خەوتن باشترین جۆری
پشوو وەرگرتنە بۆ جەستە، بەڵام زۆرکات بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانین لەدوای لەخەو
هەستان، ئازاری شان و مل دروست دەبێت و دەبێتەهۆی بێزارکردنمان.
د . ههڤین کهمال شاه
محمد پسپۆڕ له
زانستی ئازار و بهنج لەبارەی ئازاری شان و مل لەدوای لەخەو هەستان بەم شێوەیە
هۆکارەکانی دروست بوونی ئەو ئازارەی خستەڕوو:
لەوانەیە زۆر بیرت لە
شێوازی جەستەت نەکردبێتەوە لەکاتی خەوتندا، یاخود ئەو سەرین (بالیفە)ی بەکاریدەھێنیت، بەلام ئەم
دووانە دوو ھۆکاری گرنگن بۆ دروستبوونی مل ئێشە، ھەروەھا دەبنە ھۆی پشت ئێشە و
ئازاری جۆراوجۆری تریش.
توێژینەوەکان دەڵێن تێکچوون و کێشەی خەو بە ڕێژەی ٥٪ سەرچاوەی
ئازاری بەردەوامن. زۆربەی ئەم ھۆکارانە دەتوانن کۆنتڕۆڵ بکرێن، ھەربۆیە گۆڕینی ھەندێک
خووی خەوتن یاریدەدەرە بۆ کۆنتڕۆڵی ئازاری
شان ومل .
ھۆکارەکان:
- شێوازی خەوتن: خەوتن لەسەردەم
ھۆکارێکی گرنگە بۆ ئازاری مل، ملت لەوانەیە
بەیەک لادا بکەوێت بۆ چەند کاتژمێرێک، کە
کاریگەری ھەیە لەسەر ماسولکەکانی مل و گرژبوونیان. ھەروەھا کاریگەری خراپیشی ھەیە
لەسەر ماسولکەکانی پشت.
- بالیف یاخود سەرین: ھەڵبژاردنی
بالیفی تەندروست کە بۆ شان و ملی تۆ گونجاو بێت زۆر گرنگە، ئەو بالیفەی ھاوسەنگیەکی باش بۆ شان و ملت
دروست نەکات، ئەگەری دروستکردنی فشاری ھەیە لەسەر ماسولکەکانی ملت و دروستکردنی مل
ئێشە.
- جووڵەی لە پڕ: وەکو ھەستانەسەرپێی
لەپڕ یاخود لەکاتی خەودا جوڵاندنی لەپڕی قۆڵەکان ، ئەگەری دروستبوونی مل ئێشە زیاد
دەکەن.
- پێکانی پێشووتر: وەکو ڕوودانی
وێپلاش (فشار بۆ ەر ماسولکەی مل لەکاتی ڕووداوێکدا)، یاخود پێکانە وەرزشییەکان. لەدوای
چەند ڕۆژێک لە پێکانەکە لەوانەیە ھەست بە ئازار بکرێت.
- ھەندێک ھۆکاری تر: وەک
شێوازی ھەڵەی وەستان لە ڕۆژدا، کارکردن بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر کۆمبیوتەر و بەکارھێنانی
زۆری مۆبایڵ، داخورانی جومگەکانی مل، خزانی دیسکی مل، ھەندێک حاڵەتی نەخۆشی وەکو ڕۆماتیزم
، فایبرۆمایەڵجیا.
لەلایەکی ترەوە ئەو پزیشکە
بەم جۆرە باسی لە چارەسەرەکانی ئازاری شان و مل کرد:
-ئەگەر لەسەردەم
(لەسەر سک) دەخەویت، ھەوڵ بدە لەسەر لا بخەویت و بالیفێک بخەیتە نێوان ئەژنۆکانت
(بە شێوەی منداڵ لەسکی دایکیدا)، دڵنیابەرەوە لەوەی کە بالیفەکە لەژێر سەرتدا بەرزتر
نیە وەک لەژێر ملت.
ھەوڵبدە بالیفی پەڕ بەکاربێنیت
کەبەئاسانی شێوەی سەر و ملت وەردەگرێت. بەڵام لەبەرئەوەی بالیفی پەڕ زوو تێکدەچێت،
باشترە ساڵی جارێک بگۆڕێت و بالیفێکێ نوێ بەکاربھێنرێت، بالیفێکیش بەکارمەھێنە کە زۆر ڕەق بێت یان زۆر نەرم، بەڵکو
با مامناوەند بێت.
- ئەگەر دۆشەکەکەت لەناوەڕاستدا
چاڵ بوو، ھەوڵبدە بە زووترین کات بیگۆڕیت، دۆشەکێک بەکاربھێنە کە نە ڕەق بێت نە زۆر
نەرم، کەبتوانێت پاڵپشتی ماسولکەکانی پشت و ملت بکات.
- ھەوڵبدە بە ڕۆژ شێوازی
وەستان و دانیشتنت تەندروست و ڕاست بێت.
-کاتێک مۆبایڵ بەکاردێنیت
ھەوڵبدە لە ئاستی چاوتدا ڕایگریت، بۆ ئەوەی ڕێگری بکەیت لە نوشتانەوەی ملت بگریت،
مۆبایلەکەشت لەنێوان شان و گوێتدا ھەڵمەگرە کاتی قسەکردن.
- وەرزش بکە بەشێوەیەکی ڕۆژانە
و ڕێک، وەرزشی ڕۆژانە یارمەتی بەھێزکردنی ماسولکەکان دەدات، ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش
بێت.
- ئەگەر ئازارت بۆ پەیدا
بوو، دەتوانیت پاکی سارد بەکاربێنیت، ئەگەر زیاد لەچەند ڕۆژێکی خایاند بیکە بە پاکی
گەرم بۆ ماوەی بیست خولەک لەسەر شوێنی ئازارەکە.
- دەتوانیت ھەندێک وەرزشی
سادە ئەنجامبدەیت وەکو ؛ ڕۆشتن بەپێ، یۆگا، وەرزش لەناو ئاودا...ھتد، ئەمانە یارمەتی
ھاتوچۆی خوێن دەدەن لەناوچەکە، ئازار و گرژی کەمدەکەنەوە، ھیچ کاتێک لەجووڵە مەوەستە،
وەستان لەجووڵە گرژی و ئازار زیاد دەکات.
- بەکارھێنانی ئازارشکێن
و ماسولکە خاوکەرەوەکان.
- ئەگەر ئەمانە سوودی نەبوو،
پێویستە ڕای پزیشکی پسپۆڕ وەربگیرێت.