ئامادەکردنی تەپسی باینجان

PM:01:29:14/07/2021

5576 جار خوێندراوەتەوە

تەپسی باینجان یەکێکە لە خواردنە بەتامەکان و ئامادەکردنی کاتی زۆری ناوێت، دەتوانرێت بۆ نیوەڕوان و میوانی ئامادەی بکەیت.

پێداویستیەکان:

باینجان

پەتاتە

کولەکە

پیاز

سیر

تەماتە

ئاوی گۆشت

خوێ

بەهاراتی کەباب

زیرە

دۆشاو

دارچینی

کەرەوزی وشک یان تازە

زەیت

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا باینجانەکە قاش ده‌كرێت و ده‌خرێته‌ ناو ئاوی گەرم و خوێی زبرەوە بۆ ماوەی کاتژمێرێک، دواتر ده‌شۆردرێته‌وه‌ و تەواو وشک ده‌كرێته‌وه‌، پاشان سوورده‌كرێته‌وه‌، بەو شێوەیە زه‌یت كه‌متر هه‌ڵده‌مژێت و باشتره‌.

دواتر کەرەستەکانی تر سوردەکرێنەوە جگە لە تەماتەکە، لەناو تاوەیەکی قوڵدا چین چین کەرەستەکان لەسەر یەک دادەنرێن و تەماتەکەی دەخرێتە سەری، کەمێک کەرەوز و بەهاراتەکان لەگەڵ دۆشاوەکە و دارچینییەکە تێکەڵی ئاوی گۆشتەکە دەکرێت و دواتر دەکرێت بەسەر کەرەستەکاندا، پاشان دەخرێتە فڕنەوە بۆماوەی ٣٠خوله‌ك، لەدوای هەڵچنینی ئاوەکەی و نەرمبوونی لەگەڵ برنج پێشکەش دەکرێت.