هونەرمەندی گۆرانیبێژ
هەڵوێست محەمەد نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بڵاودەکاتەوە.
هەڵوێست لە هەژماری ئینستاگرامەکەی
ئاماژەی بە نوێترین کاری خۆی کردووە و رایگەیاندووە، سبەی شەو نوێترین ڤیدیۆ کلیپی
بەناوی "تۆم ئەوێ" لە چەناڵی یوتیوبەکەی خۆی بڵاودەکاتەوە.
ھەڵوێست موحەمەد لەدایکبووی شاری ھەڵەبجەیە، لە ساڵی
٢٠٠٢ دەستی بە کاری ھونەریی کردووە، چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بەخۆی هەیە،
لە ساڵی ٢٠١٩ بەشداریی فیلمی سینەمایی پەیکەری دڵی کردووە و لە فیلمێکیشدا بە ناوی
تەمی بابا کاریکردووە.
ئ.ل