زۆرکات بەهۆی چوونە تەمەن
یاخود ماندوبوونی دەستەکان بە کاریگەری خۆر و وشکبوونەوەوە پەڵە و خاڵی قاوەیی
لەسەر دەردەکەوێت، کە دیمەنێکی ناشرینی هەیە هەر بۆیە زۆرینە پەنا بۆبەکارهێنانی
دەرمانە گرانبەهاکان دەبەن، لە کاتێکدا دەکرێت لە ماڵەوە بە گیراوەی سروشتیی
چاسەرە بکرێت.
ماڵپەڕی لەیالینای لوبنانی لە بابەتێکدا ئاماژەی بە سێ چارەسەری
سروشتیی کردووە بۆ نەمانی پەڵە و خاڵی قاوەیی سەر دەست:
یەکەم: جێڵی ئەلۆڤێرا:
یارمەتی کەمکردنەوەی ئەو پەڵانە دەدات و پێست لە پیربوون دەپارێزێت.
دووەم: ئاوی لیمۆ: هەموو
ئێوارەیەک لە دەستەکانت بدە تاوەکو لەکاریگەریەکانی تیشکی خۆر بیپارێزێت، بەو جۆرە رێگریی لە دروستبوونی پەڵە و خاڵی قاوەیی
دەدات.
سێیەم: سرکەی سێو: کەوچکێک سرکەی سێو دەتوانن تێکەڵ بە کەوچکێک
کرێمی شێدارکردنەوەی دەست بکەن بۆ ماوەی(١٠ تا ١٥) خولەک دەستەکانی پێ بشێلن و شەو
تا بەیانی پێوەی بهێڵنەوە.
ئ.ل