زەردەچەوە.. گرنگترین سوودە تەندروستیەکانی

PM:03:03:16/12/2022

12816 جار خوێندراوەتەوە

زەردەچەوە جۆرێکی بەهاراتی دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییە گرنگەکان کە گەلێک سوودی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ.

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌ییپسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی خواردنی زەردەچەوە کردوە کە دیارترینیان ئەمانەن:

١ . دژە هەوکردنێکی زۆر بە هێزە ؛ کۆمەڵێک ماددەی دژە ئۆکسان و ماددەی دژی ڤایرۆس و بەکتریا و کەڕووی تێدایە ، بێجگە لە بوونی تایبەتمەندی دژی شێرپەنجە وهەوکردن ، بۆیە بەسوودە لە:

٢ . چارەسەری سروشتی هەوکردنی جومگەکان وێنەی سەوەفان.

- پاکردنەوەی برین و چارەسەری هەوکردنی برین و یارمەتی زوو ساڕێژبوونی برین .

- چارەسەری نەخۆشی سەدەفیە .

- چارەسەری ڕەبۆ : یارمەتی خۆپاراستن و چارەسەری هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە لەوانەی ڕەبۆیان هەیە .

- خۆپاراستن لە هەڵامەت و ئەنفلۆنزا و پەتا .

- بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش .

- خۆپاراستن لە شێرپەنجە ؛ بە هۆی بوونی ماددەی کیومارینەوە ، بە تایبەت شێرپەنجەی پڕۆستات و کۆڵۆن وپێست و لوکیمیا ، هەروەها کەمکردنەوەی کاریگەرە لاوەکیەکانی هەندێ عیلاجی کیمیاوی .

٣ . یارمەتی جگەر ئەدات بۆ پاکردنەوەی جەستە لە مادده ژەهراییەکان .

٤ . یارمەتی دابەزاندنی کێش و خێرا سووتانی چەوری لەش ئەدات .

٥ . یارمەتی خۆپاراستنئەدات لە تووش بوون بە ئەلزەهایمەریان درەنگ تووشبوون و بە سوودە بۆ پاراستنی تەندروستی مێشک و کۆئەندامی دەمارو بەهێز کردنی یادەوەری .

٦ . یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی نەخۆشی شەکرە لەگەڵ بوونی کاریگەری لە ڕێگرکردن لە نەخۆشی شەکرە جۆری دووەم .

٧ . یارمەتی دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵی خراپ ئەدات بۆیه گرنگە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیەکانی دڵ وجەڵتە .

٨ . سوودی هەیە لە پاراستنی تەندروستی پێست ، بەهێزکردنی مووەکانی قژ ، ڕێگەگرتن لە وەرینی قژ ، هەروەها لە چارەسەرکردنی زیبکە و عازەبە.