ئەگەر ئاوی برنج بۆ قژت بەکاربهێنیت چی روودەدات؟

PM:07:33:15/12/2022

4696 جار خوێندراوەتەوە

ئاوی برنج دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆکسان و ڤیتامین ئی و تایبەتمەندی ترشی ئەمینی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ئاسن، هەر ئەمەش وایکردووە خانمە کۆرییەکان وەک کەرەستەیەکی جوانکاریی و تەندروست بۆ قژیان بەکاریبهێنن.

ماڵپەڕی سۆمەریە لە بابەتێکی تایبەت بە خانماندا ئاماژەی بە گرنگی بەکارهێنانی ئاوی برنج کردووە بۆ قژ ئەم سوودانەی دەبێت:

یەکەم: بەهێزی بە قژەکە دەبەخشێت و بریقەداری دەکات.

دووەم: وادەکات قژەکە زیاتر نەرم بێت و بژی نەمێنێت.

سێیەم: هاندەر دەبێت بۆ ئەوەی قژەکە گەشەی خێرا بێت و پڕبێت.

چوارەم: رێگریی لە دروستبوونی تاڵی سپی دەگرێت.

چۆنییەتی ئامادەکردنی ئاوی برنج:

یەکەم: سەرەتا برنجەکە بە جوانی بشۆرەوە.

دووەم: بیکەرە ناو ئاوەوە بۆ ئەوەی بخوسێت، شەو و رۆژێک لە ئاودا بێت، بەڵام سەری داپۆشە.

سێیەم: نابێت لەو ماوە زیاتر بێت بۆ ئەوەی خراپ نەبێت، دواتر ئاوەکەی بپاڵێوە و بیکەرە شوشەیەکەوە.

چوارەم: دەتوانیت وەک پاککەرەوەی قژ بەکاریبهێنێت، لە دوای ئەوەی شامپۆ و نەرمکەرەوەت بەکارهێنا ئاوەکەی لێبدە.

ئ.ل