ئایا لێنانی برنج بە پڵاو دەبێتەهۆی دابەزینی کێش؟

PM:08:31:14/12/2022

4860 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەکی بەرچاو له هاووڵاتییان بە تایبەت ئەوانەی نەخۆشیی شەکرە و کێشەی قەڵەوی و زۆریی کێش و کۆمەڵێک نەخۆشی درێژخایەنی دیکەیان هەیە، ئەو پرسیارەیان لەلا دروست بووە کە ئایا لێنانی برنج بە پڵاو دەبێتەهۆی نەمانی نیشاستەکەی؟ ئەگەر بە پڵاو لێبنرێت ئەوا کێشەی نییە بۆ ئەو کەسانە؟

د. کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بەوەکردوە، لە ڕووی زانستییەوە لێنانی برنج نابێتەهۆی نەمانی نیشاستەکەی، بەڵام بڕێکی دیارکراو لە نیشاستەکەی واتە کاربۆهێدراتەکەی ناو برنجەکە لەگەڵ بەشێک لە ڤیتامین و پڕۆتینەکەیدەڕوات نەوەک هەمووی، بەشێکی زۆری دەمێنتەوە دوای فڕێدانی ئاوی یەکەم، ڕوونتر بڵێن بڕێکی کەمتر لە وزەی تێدایە و لە شێوازەکانی تر باشترە بە مەرجێک زیاتر لە یەک بۆ دوو کەوچک زەیت یان ڕۆنی نەقرچێنرێت بە سەریدا و نانەکەی دەوری نەخورێت.

- وەک زانراوە برنجی بۆر یان قاوەیی و دەنک درێژباشترە لە برنجی سپی و دەنک خڕ.

- ئەوەی گرنگە هەموو هاووڵاتییان بیزانن کە خواردنی قاپێکی بچوک نزیکەی دوانزە کەوچکی چێشت برنجی پڵاو لەگەڵ شلەی سادە و زەڵاتە و سەوزە کاریگەری زۆری نییە لەسەر بەرزبوونەی شەکری ناو خوێن و زیاد بوونی کێش، ئەوەی کە خراپە ئەوەیە بڕێکی زۆری لێ بخورێت لەگەڵ بڕێکی زۆر لەگەڵ گۆشت یان مریشک یان هەر پەلەوەرێکی دیکە.

واتە کاتێک دەوترێت بە پڵاو بخورێت پێویستە زیادەڕەوی نەکرێت لە زۆر خواردنی چونکە بەشێکی زۆر لە نیشاستەکەی تێدادەمێنێت.