شەش بیرۆکە بۆ نەمانی غازاتی سک

PM:02:40:14/12/2022

11796 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک لە خۆراکەکان رۆڵی سەرەکییان هەیە لە زیادبوونی غازاتی سک و گرژبوونی ریخۆڵەکان، هەر بۆیە گرنگە بزانرێت چ خۆراکێک دەخورێت بەتایبەت ئەو کەسانەی گرفتی هەرس و قۆڵۆنیان هەیە.

ماڵپەڕی وەتەنی میسری لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە شەش بیرۆکە کردووە بۆ نەمانی غازاتی سک، ئەوانیش:

یەکەم: نەخواردنی فاسۆلیا و پاقلەمەنییەکان بە بەردەوامی، دەتوانی ١٢ کاتژمێر پێش کوڵاندنی بیخەیتە ئاوەوە بەو جۆرە غازات دورست ناکات.

دووەم: نەخواردنی سەوزەکانی وەک برۆکلی و کەلەرم و قەرنابیت.

سێیەم: ئەو میوانەی رێژەی شەکریان زۆرە هۆکارن بۆ غازات و ئاوسانی سک.

چوارەم: ئەوانەی گرفتی هەرسکردنی فرەکتۆزیان هەیە دەتوانن لە بری ماست و شیری پڕ چەوری، شیری بێ فرەکتۆز بخۆن.

پێنجەم: جوینی بنێشت هۆکارە بۆ چوونە ژوورەوەی هەواو بۆ ناو سک و دروستبوونی غازات، هەر بۆیە خۆتان لە جوینی بنێشت بەدوربگرن.

شەشەم: ئاردی شۆفان ماددەی ریشاڵی و نیشاستەی تێدایە کە غازات زیاد دەکەن، باشترە لێی دوربکەونەوە.

ئ.ل