بورجی شێر یەکێکە لەو بورجانەی کە خەڵک لەکاتی مامەڵەکردندا خۆیانی لێ
بەدووردەگرن، چونکە بەسروشتی خۆیان کەسانی لوتبەرزن و خۆیان بە زیاتر دەزانن لە
کەسانی تر، بۆیە دەبێت کۆمەڵێک دەستەواژە هەن پێیان نەوترێت.
بەگوێرەی ماڵپەڕی الیوم السابع، پێنج دەستەواژە هەن بە لەدایکبووانی
بورجی شێری مەڵی، کە ئەمانەن:
١. داوای لێمەکە لەکاتی تووڕەبوونیدا هێمنن ببێتەوە، چونکە وا دەکات
شتەکان قورستر ببن و تووڕەتری دەکات، نایەوێت کەس دوای هیچی لێبکات.
٢. دوا لە بورجی شێر مەکە هەستەکانی دەرببڕێت، لەدایکبووی ئەو برجە هەستەکانی
دەشارێتەوە و دەیەوێت خۆی بەدوای چارەسەردا بگەڕێتەوە و نایەوەێت کەس یارمەتی
بدات.
٣. پێی مەڵێ"زۆر بیر دەکەیتەوە"، هەرچەندە سیفەتیان وایە کە زۆر
بیردەکەنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان، بەڵام پییان خۆش نییە و خۆیان بە کەم دەزانن.
٤. دەبێت گۆڕانکاری لە خۆتدا بکەیت، سروشتی ئەو بورجانە ئەوەیە کە هەندێک
خوو لە خۆیاندا دەگۆڕن، چونکە حەزیان بە تازەگەرییە، بەڵام ئەگەر تۆ داوات لێ کردن
ئەوا تووڕە دەبن.
٥. پێی مەڵێ کە پیویستی بە خەڵکە، چونکە پشت بە خۆیان دەبەستن و یارمەتی
کەسیان ناوێت، ئەو دەستەواژەیە لە دڵیان دەدات و پێیان ناخۆشە.
ر.ئ