ئامادەکردنی زەڵاتەی باینجان

PM:03:27:13/12/2022

3340 جار خوێندراوەتەوە

زەڵاتە یەکێکە لەو خواردنانەی زیاتر لە ژەمە سەرەکییەکاندا ئامادە دەکرێت، جگە لە سوودەکەی بۆ جەستە لە ھەمان کاتدا تامێکی خۆشی ھەیە، جۆرەکانی ئامادەکردنی زەڵاتە جیاوازن و لێرەدا ئاماژە بە ئامادەکردنی زەڵاتەی باینجان دەکەین.

پێداویستیەکان:

یەک باینجان

یەک تەماتە

یەک پیاز

دوو کەوچکی گەورە زەیت

یەک بیبەری سەوز

نەعنا

کەرەوز

ریحانە

رووبەھەنار

خوێ

ئامادەکردنەکەی:

باینجانەکە پاک بکە و بیکە بە قاش قاشی باریک و درێژەوە، دواتر لەناو کەمێک ڕۆندا سوریبکەرەوە.

پیاز و تەماتە و بیبەرەکە بە ھەمان درێژی قاش قاش بکە، تێکەڵی باینجانەکەی بکە و خوێ و رووبەھەنارەکەی پێوە بکە.

کەرەوز و نەعنا و ڕیحانەکە ورد بکە و بیکە بەسەر زەڵاتەکەوە و پێشکەشی بکە.

ئ.ل