ئەو پرسیارانەی پیاوان ئارەزوو دەکەن لە خۆشەویستەکانیانەوە بیبیستن

PM:06:54:12/12/2022

8352 جار خوێندراوەتەوە

گفتوگۆکردن و موناقەشەی نێوان دوو خۆشەویست یان هاوبەشی ژیانت لە هەندێک حاڵەتدا پێویستە و وادەکات پەیوەندییەکە بە پتەوی بمێنێتەوە، راوێژکارێکی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان ئاشکرایدەکات لە گفتوگۆ بچوک و گەورەکان پیاوان ئارەزووی هەندێک پرسیار دەکەن کە لێیان بکرێت.

ئەبو فەزڵ راوێژکاری پەیوەندییە خێزانییەکان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی سەیدەتی ئیماراتی ئاماژەی بەوەکردووە، هەموو خانمێک پێش هاوسەرگیریی پێویستە هەندێک وردەکاری ژیانی بەرامبەرەکەی بزانێت و لەسەر ئەوە بڕیار لەسەرداهاتووی بدات، بەو جۆرە لێک تێگەیشتن و تێروانیان بۆ یەکتری دەبێت.

ئەو شارەزایە ئاماژەی بە کۆمەڵێک پرسیار کردووە کە هەستی خۆشەویستی لە نێوان خانمەکە و کوڕەکەدا زیاد دەکات، لەهەمان کاتدا پیاوان ئارەزوو دەکەن خۆشەویستەکانیان ئەو پرسیارانەیان لێ بپرسێت، ئەوانیش:

یەکەم: خەون و هیوات بۆ ژیان چییە؟

دووەم: ئەو تایبەتمەندییەت چییە کە وادەکات کەسانی تر بە هەڵە خوێندنەوەی بۆ بکەن؟

سێیەم: باشترین هیوایەت چییە کە حەز دەکەیت بە ئەنجامی بگەیەنیت؟

چوارەم: ئایا پیاوێکی رۆمانسیت؟

پێنجەم: ئایا هەست بە پەشیمانی دەکەیت گرنگیت بەو کەسە نەداوە کە لە رابردوودا خۆشیویستووی؟

شەشەم: ئەگەر دەرفەتێکی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات بۆت بێتە پێشەوە بەڵام دەبێت قوربانی بە خۆشەویستییەکەت بدەیت، ئامادەی ئەو کارە بکەیت؟

حەوتەم: ئەو هیوایەتانەت چی بوون کە حەزت کردووە بیهێنیتە دی بەلام لەدەست چوون؟

هەشتەم: بورجەکەت چییە و کام بورجە بۆ کەسایەتی تۆ باشە؟

نۆیەم: تاکو چەند گرنگی بە بیرۆکەی هاوسەرگیریی دەدەیت؟

ئ.ل