دوای چەند مانگێك لە ئازار و ئاوسانی پەنجەی.. بۆی دەرکەوت ددانی ماری تێدایە

PM:03:16:09/12/2022

3372 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی بواری مار و خشۆکەکان بەناوی کۆلی ئینیس، دوای ئەوەی چەند مانگێك بەهۆی ئازار و ئاوسانی پەنجەیەوە ناڵاندیی، بۆی دەرکەوت کە ددانی مارێکی تێدا ماوەتەوە.

ئینیس سەرۆکی کۆمەڵەی زانستیی خشۆکەکان لە ئێرلەندا بە گۆڤاری "نیویۆرك"ی ئەمەریکی راگەیاند، چەند ساڵێك بەر لە ئێستا هەستم کرد شتێك بە پەنجەمدا دەچەقێت، پێم وابوو کە تەنها پارچەیەك دارە و پێیدا چەقیوە، گوێم پێنەدا و وامدەزانی خۆی دەردەچێت.

دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێکیش دۆخی ئێنیس خراپتر بوو پەنجەی زیاتر ئاوسا، وێرای ئەوەی سەردانی چەند پسپۆڕێکی کرد بەڵام بێ سود بوو.

لە یەکێك لە شەوەکانیشدا ئینیس هەستی بە ئازارێکی توند کرد لە پەنجەیدا، کە ناچاریکرد خۆی شوێنی برینەکە هەڵبدڕێت و بە موکێشێك ئەو شتە دەربهێنێت کە لەناویدایە و ماوەیەکی زۆر ئازاری دەدات، دوای دەرهێنانیشی بینی کە ددانی مارێکە و لە پێستەکەیدا چەقیوە.

ئینیس کە لە بواری رزگارکردنی مارەکاندا کاردەکات، زۆر کات بەهۆی هێرشی مارەکانەوە تووشی برینداری دەبێت و بە توندی پێوەی دەدەن.

هەروەها وتوویەتی، لەو کاتەوە بە وریاییەوە پشکنین بۆ خۆی دەکات لەدوای مامەڵەکردن لەگەڵ مارەکاندا لە ترسیی ئەوەی دووبارە بەو تاقیکردنەوەیەدا بچێتەوە.