هۆکار و چارەسەرەکانی نەخۆشیی سەدەف

PM:05:04:08/12/2022

14388 جار خوێندراوەتەوە

سەدەف نەخۆشیەکی پێستە کە دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵە و توێکهەڵدان لەگەڵ بوونی خوران، بە زۆری لە ناوچەی ئەژنۆ، ئانیشک، کەمەر، پێستی سەر دروستدە‌بێت.

زانا محەمەد عەباس پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری و لەیزەر لە پرەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک لەبارەی نەخۆشی سەدەفەوە نوسیوویەتی:

یەکەم: نەخۆشیەکی باوە و درێژخایەنە .

دووەم: چارەسەری کۆتایی نییە .

سێیەم: نەخۆشەکە ماوەیەک هیچ نیشانەیەکی نییە و ماوەیەکی تر نیشانەی قورسی هەیە .

چوارەم: هۆکاری ئەم نەخۆشیە پەیوەندیی بە بەرگری جەستەوە هەیە.

پێنجەم: هەبوونی مێژووی ئەم نەخۆشییە لە خێزانەکەدا و جگەرەکێشان ئەگەری تووشبوون زیاددەکات.

سەبارەت بە چارەسەرەکەی ئاشکرایکردووە، چارەسەری کۆتایی نییە، بەڵام پزیشک لەوانەیە کۆمەڵێک دەرمان بەکاربهێنێت بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکان، لەوانە

یەکەم: بەکارهێنانی کرێم و مەرهەم بۆ ناوچە توشبووەکە .

دووەم: ئەگەر سوودیان نەبوو لەوانەیە چارەسەری تر بەکاربێت وەکو چارەسەر بە تیشک .

ئ.ل