هێڵی لەڤ گۆرانییەك بۆ فیفا دەڵێت بەناوی " Go Go Ale Ale"ەوە و
دەیکاتە دیاری بۆ هاندەرانی تۆپی پێ و فیای ٢٠٢٢.
لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم گۆرانییەدا هێڵی لەڤ لە هەژماری فەرمیی
ئینستاگرامەکەی نوسیویەتی: ئەم گۆرانییە پێزانین و خۆشەویستیی و دیاریمانە
بۆ تۆپی پێ، کە هەمووی پەیوەندیدارە بە یەکگرتوویی و هەمەڕەنگیی و وزەی ئەرێنییەوە".
هەروەها نوسیویەتی، تۆپی پێ تەنها یارییەك نییە بەڵکو ئاهەنگێکە بۆ مرۆڤایەتیی
و کارکردنە بە تیم و نیشاندانی باشترینە.