ڤیدیۆی کچێك
بەڕاددەیەکی زۆرە بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کە چەند چرکەیەك بەر لە کەوتنەخوارەوە
و سووتانی فڕۆکەکە لەگەڵ فڕۆکەوانەکەدا تۆماردەکات.
لەم ڤیدیۆ و
فۆتۆیانەدا کۆتا ساتەکانی ئەو بۆرکو ساجلامی تەمەن ٢٢ ساڵ کە پسپۆڕی جوانکارییە دەرکەوتووە
کە لەناو فڕۆکەیەکی تایبەتتدا بووە لەگەڵ فڕۆکەوانەکەدا، بەگوێرەی هەواڵێکی
ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤".
میدیاکانی تورکیا
ئاماژەیان بەوەکردووە کە رووداوەکە بەهۆی تێكچوونی کەشوهەواوە بووە و فڕۆکەکە خۆی
کێشاوە بە کێبڵی کارەبادا و کەوتووەتە سەر زەوی و گڕی گرتووە و ئەو دوو کەسەی کە
تێیدا بوون گیانیان لەدەستداوە.
بورکو لەگەڵ هاکان کۆکساڵی تەمەن ٥٤ کاتێك فڕۆکەکەیان لە بەرزایی چوار
هەزار پێ دەفڕی لەناکاو پەیوەندیی بچڕا، لەماوەیەکی کەمدا پاشماوەی فڕۆکەکە بە
سووتاوی دۆزرایەوە.
یەکێك لە قوربانییەکانیش لەکاتی گڕگرتنی فڕۆکەکە مردوە و ئەوی دیکەش
بەربووەتەوە ئینجا گیانی لەدەستداوە.