قاورمە یەکێکە لەو خواردنانەی خێرایە و بە ئاسانی ئامادە
دەکرێت و تامێکی خۆشی هەیە، بۆ ژەمە سەرەکییەکان و منداڵ ئامادە دەکرێت.
کەرەستەکانی:
لەتکە نۆک
خوێ بەپێی ئارەزوو
کەوچکێک کاری
کەوچکێک ئاڵەتی رەش
کوپێک زەیت
ئاو بەپێی پێویست
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا لەتکە نۆکەکان بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر لەناو ئاودا
بخوسێنەوە، دواتر ئاوەکەی بپاڵێوە و بیکەرە مەنجەڵێکەوە و کەمێک ئاو و کەوچکێک
خوێی تێبکە و بیکەرە سەر ئاگرێکی مامناوەند.
دوای ئەوەی لەسەر ئاگر قوڵپێکی دا دایبگرە و دووبارە
بیپاڵێوە، لەتکە نۆکەکان بخەرە ناو عەسارە و کەوپێک زەیت و کوپێک ئاو لەگەڵ
کەوچکێکی زەڵاتە خوێ و بەهاراتەکانی تێبکە.
پێکهاتەکە بخەرە ناو تاوەیەکەوە ئەگەر زەیت و ئاوەکەی
کەم بوو ئەوا کەمێکی تری بۆ زیاد بکە، لە دوای پێنج بۆ ١٠ خولەک لەسەر ئاگر
دایبگرە و لەگەڵ سەموون و کەوەر و زەڵاتە و کاهو و تەماتە و خەیار پێشکەشی بۆ بکە.
ئ.ل